لاهور شێخ جەنگی: پیلانگێڕییەكان یەكێتی ناڕووخێنن
/
/
زایەڵە
لاهور شێخ جەنگی
یەكێتی
هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان جەختیكردەوە لەوەی پیلانگێڕییەكان یەكێتی ناڕووخێنن و خەڵکی کوردستان و کەسوکاری شەهیدانیش ڕێگە نادەن حزبەكە لاواز ببێ.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە: "یەکێتیی نە بەکارەساتی هەکاری و نە بە خەنجەری ژەهراویی ئاڵای شۆرش و نە بە خیانەتی ٣١ ئاب و نە بە پیلانگێڕییەکەی ڕیفراندۆم و دواجاریش بە گەلەکۆمەکیی نێوخۆیی و ئیقلیمی و عوسمانی و چەند ڕۆژی ڕابردوو نەڕووخا".
جەختیشیكردەوە كە "یەکێتیی لەوە بەهێزترە وەک نەیار و دوژمنانی بیریان لێکردووەتەوە، یەکێتیی پشتئەستوورە بە جەماوەری خەڵکی کوردستان و کەسوکاری شەهیدان، ڕێگە نادەن یەکێتیی لاواز ببێ، بۆیە دەبێت دوژمنان خەونەکانیان بەرنە ژێر گڵ".
تێبينيێك بنێرە: