نوێ ترین لێدوانی لاهور شێخ جەنگی لە سەر کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی

(0) / / کردستان / لاهور شێخ جەنگی زایەڵە یەكێتی کۆمەڵ باپیر


Aug 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

لاهور شێخ جەنگی لە نوێ ترین لێدوانیدا جەختی کردووە کە هەوڵیداوە هەموو کێشەکان بە ڕێگای حزبی و لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەكێتیدا چارەسەر بکرێن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی دوای كۆبونەوەی لەگەل عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان و شاندێكی ئەو حیزبە، لە ڕاگەیەندراوێكدا ناوەڕكی كۆبونەوەكە ئاشكرا دەكات.
لاهور شێخ جەنگی ئاماژە بەوە دەكات كە گفتوگۆیان کردووە دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و کێشەکانی ناوخۆی یەکێتیی و هەوڵەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنیان.
لە ڕاگەیەندراوەكەیدا باسی لەوەكردووە، كە سوپاسی پەرۆشی و هەوڵی برایانەی سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كردووە بۆ پشتیوانیکردن لە یەکێتیی و چارەسەرکردنی کێشەکان.
دەشڵێت: سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریم دڵنیا کردەوە، کە هیچ کارێک ناکەین پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیی بێت.
هەر لەو كۆبونەوەیەدا هاوسەرۆكی یەكێتی جەختیكردووەتەوە، کە هەوڵیانداوە هەموو کێشەکان بە ڕێگای حزبی و لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەكێتی چارەسەر بکرێن.