چەکی بانکی بەشی شەشەمی پارەی جووتیاران دابەش دەکرێت

(0) / اقتصادی


Nov 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسێکی حکومی ڕایگەیاند چەکی بانکی بەشی شەشەمی پارەی جووتیاران بۆ پارێزگاکانی هەولێر،سلێمانی و دهۆک، بۆ ساڵی 2021 گەیشت.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نەوزاد شێخ کامیل  بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی  بەزایەڵەی  ڕاگەیاند، ئاگادارکراین کە چەکی بانکی بەشی شەشەمی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی (٢٠٢١)گەیشت بەم شێوەی لای خوارەوە:-

١-سلێمانی:- ( ٦١٦)شەش سە دو شازدە ملیۆن دینار .

٢-هەولێر:-(٣٩٣)سێ سەدو نەوەدو سێ ملیۆن دینار .

٣-دهۆک:-  (٥٩)پەنجاو نۆ ملیۆن دینار .

وتیشی  ،  پاش ئەوەی لە ڕێگای بانکەکانی هەرێم ڕاستاندنی بۆ دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا بەسەر جوتیارانی خۆشەویست  دابەش کردنی دەکرێت.