ڕوداوێکی هاتوچۆ لە ناحیەی ڕزگاری پێنج برینداری لێدەکەوێتەوە

(0) / اجتماعی


Jan 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

هاتوچۆی  گەرمیان ڕایگەیاند،  بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە لە ناحیەی ڕزگاری پێنج کەس برینداربوون، سەرجەمیان دانیشتوی ڕزگارین .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەم شەو (دووشەمە) لە ناحیەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (نیسان اڵتیما و توێتا کرۆلا) پێنج کەس برینداربون .
بریندارەکان هەردوو شۆفێرەکەو سێ سەرنشینی اڵتیماکەبون و دانیشتوی ناحیەی ڕزگارین، سەرجەمیان ڕەوانەی نەخۆشخانە کران، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستی پێکردوە.
کامەران کەریم