جوتیار عادل: 200 ملیاره‌كه‌ی مانگی 12 په‌سه‌ند كراوه‌

(0) / کردستان


Jan 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، كێشه‌كانی ناردنی 200 ملیاره‌كه‌ هه‌ندێ جار هونه‌رین، یاخوود سیاسین.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ کوردستان ٢٤ ڕایگەیاند: به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینی ده‌كرێت شه‌پۆلێكی نوێی ڤایرۆس له‌ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاوببێته‌وه‌، هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌، بۆیه‌ لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆبووه‌وه‌.
راشگه‌یاند، ئه‌و بڕیار و راسپاردانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌رچوون، پشتی به‌ راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی به‌ستووه‌.
گوته‌بێژی حكوومه‌ت له‌باره‌ی ناردنی 200 ملیاره‌كه‌ ده‌ڵێت: "به‌ گوێره‌ی دواین پێشهاته‌كان، 200 ملیاره‌كه‌ی مانگی 12ـی ساڵی 2021 په‌سه‌ند كراوه‌.
گوتیشی: "بۆ ئه‌مه‌ دیوانی چاودێری ئیتیحادی و هه‌رێمی كوردستان بۆ وردبینیكردنی خه‌رجی و داهاته‌كان سه‌ردانی هه‌ولێریانكردووه‌، بۆیه‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌رگای واڵایه‌ بۆ ته‌واوی داواكارییه‌كانی به‌غدا".
جوتیار عادل ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به‌رده‌وامه‌، دواكه‌وتنی 200 ملیاره‌كه‌ زۆرجار كێشه‌كان هونه‌رین، هه‌ندێ جاریش سیاسین.