ڕاگەیەنراوی تۆڕی ڕاگەیاندنی جەنگی لەبارەى هێرشە موشەکییەکەی سەربازگەی نەسر
تۆڕی ڕاگەیاندنی جەنگی ڕایگەیاند کە موشەکێک لە سەربازگەی نەسر لە ڕۆژئاوای بەغدا کەوتووەتەو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، تۆڕی ڕاگەیاندنی جەنگی سەر بە سوپای عێراق، ڕایگەیاند: سەکۆی هەڵدانی موشەکەکە کە لە جۆری 240 ملم بووە دۆزراوەتەوە و لە گەڕەکی جیهادەوە ئاڕاستەکراوە و هەڵوەشێنراوەتەوە و ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی بەڵگە و تاوان کراوە بۆ لێکۆڵینەوە.
ئاماژەی بەوەش داوە کە دەزگا ئەمنی و ئاژانسە هەواڵگرییەکان بەردەوام دەبن لە لێکۆڵینەوە تاوەکو دۆزینەوەی بکەران و پاشان وردەکاری زیاتر دەخەینەڕوو.
.
تێبينيێك بنێرە: