چەکی پارەی جوتیاران گەیشتە هەرێمی کوردستان
/
اقتصادی
/
زایەڵە
نەوزاد شێخ كامیل
هەرێم
چەكی پارەی بەشی هەشتەمی پارەی جوتیاران بۆساڵی 2021 گەیشتە هەرێم و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ههرێمیش دهڵێت، لەچەند ڕۆژی ئایندەدا پاش وەرگرتنی ڕێكارە ئیدارییەكان لەڕێگهی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی شارەكان چەكەكان دابەشدەكرێن .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ههرێم لهلێدوانێكى ڕۆژنامهوانیدا ئاشكرایكردوه، چەكی پارەی بەشی هەشتەمی پارەی جوتیاران بۆساڵی 2021 گەیشتۆتە هەرێم.
وتیشی، لەچەند ڕۆژی ئایندەدا پاش وەرگرتنی ڕێكارە ئیدارییەكان، لەڕێگهی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی شارەكان چەكەكان دابەشدەكرێن بەپێی ڕۆژی وەرگرتنی گەنم لەسایلۆكان .
ئهوهشى ئاشكراكردوه، بڕی پارەی هاتوو بۆ شارەكان بریتیه لە:
هەولێر (350.000000) سێ سەدوپەنجا ملیۆن دینار.
سلێمانی (500.000000) پێنج سەد ملیۆن دینار.
دهۆك (50.000000) پەنجا ملیۆن دینار.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: