هەڤاڵ ئەبوبەکر: پێشنیاز دەکەم ڕۆژی شەهیدبونی سەردار سولەیمانی بکرێتە ڕۆژی ئاشتی جیهانی

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڤاڵ ئەبوبەکر


Jan 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

لە دووەم ساڵڕۆژی شەهیدبوونی شەهید قاسمی سولەیمانی و هاوڕێیانی،  پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، حاجی قاسم و هاوڕێیانی پلەی شەهیدبونیان بەدەست هێناوە .

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دوکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە دووەم ساڵڕۆژی شەهیدبوونی حاجی قاسم و هاوڕێیانی  وتی، ئەم ڕۆژی شەهید بونی سەردار قاسمی و هاوڕێیانی ڕۆژی بەرەنگاربونەوەی مرۆڤایەتییە دژی تیرۆر، ئەم ڕۆژە ڕۆژی ماتەمین نیە، بەڵکو ئەم بەڕێزانە و هەرکەسێک لەڕێگای دادپەروەری و ئاشتی و ئارامی و ئاوەدانی و ئازادی گیان بەخت بکات،  زیندووە .

وتیشی، ئەمڕۆ باسی یادو یادوەری و شکۆی و سەروەری سەردار سولەیمانی و هاورێکانیەتی لە پشتیوان کردنی  ئێمە وەکو خەڵکی کوردستان و هێزە سیاسیەکان لە کوردستان و هێزی پێشمەرگە و حکومەتی هەرێم و و دەوڵەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی .

ڕونیشیکردەوە،  هەر ئەمڕۆ پێشنیاز دەکەین  ئەم ڕۆژە ببێتە  ڕۆژی  ئاشتی جیهانی .

باسی لەوەشکرد، باوەڕەکانی حاجی قاسم و هاوڕێکانی  وایکرد لەسەر باوەڕەکانیان پلەی شەهید بوون کەباڵاترین پلەیە بەدەست بهێنن، ئەمان خۆیان کرد بە قوربانی بۆ ئەوەی ئاشتی  هەبێت .

کامەران کەریم