بەرھەم ساڵح جەختی کردە سەر پێویستیی پشتیوانی لە سوپای عێراق
/
عراق
/
زایەڵە
بەرهەم ساڵح
سوپا
بەغدا
بەبۆنەی تێپەڕبونی 101 ساڵ بەسەر دامەزراندی سوپای عێراق، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری وڵات پەیامێکی بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەرهەم ساڵح رایگەیاند: رۆڵی قارەمانانەی سوپا بۆ بەرگریکردن لە نیشتمان و تێکشکاندنی تیرۆر بەرزدەنرخێنین و یادی دەکەینەوە.
جەختیش دەکاتەوە پێویستە سوپا وەک دامەزراوەیەکی دەستوری رێگریبکات لە دروستبونی ستەمکاری.
ناوبراو لە هەژماری فەرمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر باسی لەوەش کردوە، سڵاو و پێزانین دەنێرین بۆ سوپای عێراق لە ساڵیادی دامەزراندنیدا، رۆڵی قارەمانانەی بۆ بەرگریکردن لە نیشتمان و تێکشکاندنی تیرۆر بەرزدەنرخێنین و یادی دەکەینەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەرکی ئێمەیە پشتیوانی بکەین لەو پایە بەرزەی کە شایەنییەتی، دامەزراوەیەکی دەستوری نیشتمانی کە پارێزگاری لە ئاسایشی عێراقییەکان دەکات، بۆ ئەوەی ڕێگە لە گەڕانەوەی ئەو ستەمە بگرێت کە بەهۆی سیاسەت، شەڕ و چەوسانەوەوە هاتبوەئاراوە.
تێبينيێك بنێرە: