مستەفا کازمى: سوپاکەمان دەستەبەرییە بۆ عێراقێکی سەربەرزی سەربەخۆ
مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق بەبۆنەى یادى دامەزراندنى سوپاى عێراقەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرنوسراوێکی بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کازمى لە تویتێکدا نوسیوییەتی "لە جەژنی ١٠١ هەمیدا دەست لەسەر سنگ بۆ سوپای قارەمان دەوەستین، سڵاو لە هەموو ئەو مەچەکانەی بۆ بەرگریکردن لە عێراق جەنگاون، بۆ ئەو چاوانەی ئێشکیان گرتووە بۆ پاراستنی سنوورەکەی".
دەشڵێت "سوپاکەمان دەستەبەرییە بۆ عێراقێکی سەربەرزی سەربەخۆ، خۆشەویستی گەلتان پیرۆز بێت و سەربەرزی بۆ شەهیدان".
تێبينيێك بنێرە: