تەقە لە سەنگەرێكی پێشمەرگە لە سنوری كەركوك کرا
/
کردستان
/
زایەڵە
سەرکەوت چیمەنی
کۆچەک
درەنگانی شەوی رابردودا لە بەنداوی خاسە لە گوندی "کۆچەک"ی سنوری ناوشوان، چەند چەکدارێكی نەناسراو تەقەیان لە سەنگەرێکی پێشمەرگە کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرکەوت چیمەنی، فەرماندەی لیوای 114ی هێزەکانی پێشمەرگە بە روداوی راگەیاند، "لە شوێنێکی نادیارەوە دو فیشەک نراوە بە سەنگەرێکی هێزەکانیانەوەو بەهۆیەوە پێشمەرگەیەک بەسوکی برینداربوە".
فەرماندەی لیوای 114ی هێزەکانی پێشمەرگە وتیشی، "پێشمەرگەکان لەناو سەنگەرەکانەوە بەئاگان و وەڵامی تەقەکانیان داوەتەوەو چەکدارەکان هەڵهاتون."
تێبينيێك بنێرە: