کەتائیب سەید ئەلشوهەدا جەختی لەسەر دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچە کردەوە

(0) / عراق


Jan 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

کەتائیب سەید ئەلشوهەدای عێراق ڕایگەیاند دەرکردنی ئەمریکییەکان لە ناوچە کەمترین وەفایە بۆ شەهیدان سولەیمانی و موهەندیس.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، فەرماندە ئەبو ئالا وەلائی، فەرماندەی کەتائیب سەید ئەلشوهەدا جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە کەمترتن وەفا بۆ فەرماندەکانی سەرکەوتن لە عێراق، دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا.
فەرماندە ئەبو ئالا وەلائی ڕایگەیاند: دەرکردنی ئەمریکییەکان لە ناوچە، کەمترین ئەرکە کە دەکرێ لە بەرانبەر شەهیدان سولەیمانی و موهەندیس بەجێبهێنرێت.
ناوبراو بۆ ئەلعەهد ڕاشیگەیاند کە شەهید سولەیمانی ڕۆحیەتی خەباتی لە ناو گەلی موسڵماندا زیندوو کردەوە.
ڕاشیگەیاند: زۆرێک لە موجاهیدەکان لە لای فەرماندە قاسم سولەیمانی پەروەردە بوون.