ئایەتوڵڵا خامنەیی: دانوستان لەگەڵ نەیاران بە واتای تەسلیم بوون نییە

(0) / / ایران / زایەڵە عەلی خامنەیی ئێران ئەمریکا


Jan 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئایەتوڵڵا سەیدعەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختی لە سەر سیاسەتی وڵاتەکەی بۆ وەستان لە بەرانبەر نەیارانی زۆربێژ و ملهوڕ کردەوە و ئەمەی بە ئەسڵێکی شۆڕش وەسف کرد.
 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە وتارێکدا بۆ خەڵکی قوم وتی: تەسلیم نەبوون لە بەرانبەر نەیاران بەشێک لە فاکتەرە سەرەکییەکانی شۆڕشی ئیسلامییە و ئەوەی کە لە قۆناغێکدا لە گەڵ نەیاران دانوستان بکرێت بە واتای تەسلیم بوون نییە . وەک چۆن تا ئێستا تەسلیم نەبوینە و تەسلیم نابین.
ناوبراو تیرۆری فەرماندە قاسم سەلەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپاسی پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە هەڵەیێکی ستراتیژی ئەمریکا ناوبرد کە ئەنجامی پێچەوانەی بۆ ئەوان هەبوو.
ڕێبەری باڵای ئێران لەمەڕ نانەوەی دووبەرەکی لە نێوان پێکهاتەکانی وڵات بە تایبەت سونە و شیعە هۆشداریی دا و ئەوەی بە پیلانی نەیاران زانی و جەختی کرد نابێت ڕێگە بەم پیلانانە بدرێت.