نێچیرڤان بارزانی: هيوادارم هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تيى پەرلەمان، ببێته‌ ده‌سپێكى پرۆسه‌يه‌كى سياسيى دروست

(0) / کردستان


Jan 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پيرۆزبايى لە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق دەکات و هیوا دەخوازێت ئەو هەڵبژاردنە ببێته‌ ده‌سپێكى پرۆسه‌يه‌كى سياسيى دروست له‌و وڵاتە و عێراق به‌ره‌و قۆناخێكى نوێ ببات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق پيرۆزبايى له‌ محه‌ممه‌د حه‌لبووسى و هه‌روه‌ها له حاكم زاملى و شاخه‌وان عه‌بدوڵلا‌ هه‌ردوو جێگرانى يه‌كه‌م و دووه‌مى سەرۆکی پەرلەمان کرد و لە پەیامەکەدا هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا هيوای خواست "هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ببێته‌ ده‌سپێكى پرۆسه‌يه‌كى سياسيى دروست له‌ وڵات كه‌ كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى وڵات بێت و عێراق به‌ره‌و قۆناخێكى تازه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى و كاركردنى پێكه‌وه‌يى ئاراسته‌ بكات له‌پێناو خزمه‌تكردنى زياتر و ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ هاووڵاتييان".