بكوژی پشیلەی(كاڕاكاڵ)به بڕی یەك ملیۆن دیناری عیراقی سزادەدرێت

(0) / / اجتماعی / زایەڵە پشیلە


Jan 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

بكوژی پشیلەی(كاڕاكاڵ)به بڕی یەك ملیۆن دیناری عیراقی سزادەدرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دەستەی ژینگە  ڕایگەیاند، لە دڕێژەی کاروچاڵاکییەکانی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر دوای بڵاوبوونەوەی وێنەیەك له تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك وە ئاگادار كراینەوەلەلایەن ڕێکخراوێکی ژینگەیی، وەك كاری ھەمیشەیمان نوێنەری یاسایی فەرمانگەكەمان به دواداچونی کرد بۆ كەیسەكە و سەردانی ناحیەی کەڵەكی كرد و سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبار تۆمار كرا لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خەبات.
بەمەبەستی وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی لەدژی ئەو کەسەی کە هەڵسابوو بەکوشتنی پشیلەیەکی کێوی له جۆری(کاڕاکاڵ)، كە راوكردنیان قەدەغەیە چونكە ئاژەڵی کێوی سامانێکی سروشتی و نیشتیمانیە وە ڕاوکردنیان یان کوشتنیان دەچێتە چوارچێوەی تاوانی ژینگەیی به یاسا ڕێکخراوە و کەسی ڕاوچی یان سەرپێچی کار سزاده درێت به (حبس) کردن یان سزای پێبژاردن پاڵپشت بەپێی جێبەجێ كردنی ڕێنمای ژماره (١)ی ساڵی (٢٠١٥)ی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی ھەرێم،کە تایبەتە بە ڕاوکردن و پاراستنی ئاژەڵی کێویی و باڵندەکان کە سزای ڕاوکردن یان کوشتنی ئەم جۆره ئاژەڵە دیاری کراوە کە بڕەکەی(١،٠٠٠،٠٠٠)یەك ملیۆن دیناری عیراقییە، بۆیە داوا لەھاوڵاتیانی خۆشەویست دەكەین خۆیان بەدوور بگرن لە کوشتن و ڕاوکردنی  ئاژەڵ و باڵندەی کێوی بۆ مەبەستی پاراستنی ھاوسەنگی ژینگە.
کامەران کەریم