سەرۆکی پەرلەمانی ئێران پیرۆزبایی کە هاوتا عێراقییەکەی کرد
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا هەڵبژاردنەوەی محەمەد حەلبووسی بۆ سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتەی پیرۆزبایی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە پەیامەکەیدا بۆ محەمەد حەلبووسی، بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: دڵنیام لەوەی بە پشتیوانیی پەرلەمانەکانی دوو وڵات پێوەندییەکانی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا پەرەی سەندووە.
ناوبراو جەختی لە سەر گرینگیی پێوەندیی پتەوی نێوان پەرلەمانەکانی ئێران و عێراق لە بەرزبوونەوەی ئاستی پێوەندیی دوو وڵات کرد.
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لەم پەیامەدا بە شێوەی فەرمی، بانگهێشتی حەلبووسی کرد بۆ سەردان کردنی تاران.
تێبينيێك بنێرە: