موچەی مامۆستایانی وانەبێژ لە شارەزوور خەرج دەکرێت
بەرپرسێک لە پەروەردەی شارەزوور ئاشکرایکرد، سبەی دەست دەکرێت بەدابەش کردنی موچەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی دوازدە .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نەبیل حەمە ساڵح عەزیز لێپرسراوی خۆیەتی و میلاکات لەپەروەردەی شارەزوور بەتایبەت بە زایەڵەی ڕاگەیاند، ئەو قوتابخانە و خوێندنگە و باخچانە ئاگادار دەکەین کە مامۆستای وانەبێژیان هەیە، سبەی چوارشەممە رێکەوتی (١٢-١-٢٠٢٢) دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان لە دیوانی بەڕێوەبەرێتیمان مووچەی وانەبێژی مانگی (١٢) ی ساڵی رابردوو دابەش دەکرێت ،تکایە تەنها بەڕێوەبەر یا یاریدەدەر سەردان بکات بۆ وەرگرتنی،ئەگەر هەر قوتابخانە و خۆێندنگەیەک یەک مامۆستای وانەبێژی هەیە با مامۆستاکە سەردان بکات بۆ وەرگرتنی .
ناوبراو وتیشی، بڕی پارەی تەرخان کراو ١٢٤ ملیۆن دینارە و ٣٢٠ مامۆستای وانەبێژ لێی سودمەند دەبن .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: