گەنجێک لە نەجەف پێنج ئەندامی خێزانەکەی کوشت
گەنجێک لە شاری نەجەف پێنج ئەندامی خێزانەکەی کوشت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای نەجەف ڕایگەیاند: "درەنگانی شەوی ڕابردوو لە نەجەف گەنجێک هەڵیکوتاوەتەسەر ماڵی باوکی و بە دەستڕێژی گولە باوکی و زڕدایکی و خوشک و براکانی کوشتووە.
ڕاشیگەیاند ئەم تاوانە پاش بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لەلایەن بکوژەکەوە کە تەمەنی ١٩ ساڵان بووە، ڕووی داوە.
هێزە ئەمنییەکان شوێنی ڕووداوەکەیان گەمارۆ داوە و تاوانبارەکەیان دەستگیر کردووە.
تێبينيێك بنێرە: