فیلمەکانی ژیوار فەرەج زادە و سوهەیلا پووڕ محەمەدی لە فێستیڤاڵی «منداڵانی پێکەن» دا

(0) / / فرهنگی / زایەڵە ژیوار فەرەج زادە


Jan 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

 فیلمەکانی ژیوار فەرەج زادە و سوهەیلا پووڕ محەمەدی لە سێهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی منداڵانی پێکەن « خەڵاتەکانی گوڵە زێڕینەکان»دا ئامادە بوون.
 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەم فێستیڤاڵە بە یارمەتی ئەنجوومەنی گەشە سەندنی کولتوور و هونەری منداڵانی چین و بە ئامانجی لایەنگری لە سینەمای منداڵان بەڕێوە دەچێت. فیلمی «سەرۆک» دەرهێنانی ژیوار فەرەج زادە و فیلمی «جان داد» دەرهێنانی
سوهەیلا پووڕ محەمەدی بە نوێنەرایەتی ئێران لەم فێستیڤاڵەدا بەشدارن.
 سێهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵانی پێکەن «خەڵاتی گوڵە زێڕینەکان» لە 10ی مارس تا 10ی ئاڤریل بەڕێوە دەچێت.