وەزیری تەندروستی هەرێم: شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا بەڕێوەیە
/
کردستان
/
زایەڵە
سامان بەرزنجی
تەندروستی
د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرەتای شەپۆلی چوارەم بەهێز و خێرا لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زنجیرەی گۆڕاوی ئۆمیکڕۆن دەستیپێکردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، د.سامان بەرزنجی وتیشی، پێویستە ڕێكارەكانی خۆپارێزی كەسی زیاتر بكرێت، ئاگاداری خۆتان و خانەوادە و منداڵەكانتان بن، گرنگترین ڕێكار وەرگرتنی ڤاكسینە لەگەڵ دانانی ماسك و دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی و دوورکەوتنەوە لەشوێنی قەرەباڵغ.
ڕونیشیکردەوە، لەكاتی بوونی نیشانەكانی نەخۆشیەکە پێویستە سەردانی سەنتەرەكانی پشكنین و سەنتەرەکانی كۆرۆنا بكەیت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: