لافاو لە هەولێر
/
کردستان
/
زایەڵە
لافاو
هەولێر
بەهۆی بارانبارینەوە لافاو لە چەند گەڕەکێکی هەولێر دروستبووەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر دەڵێت، تاقیکردنەوەکانی رۆژی پێنجشەممە بۆ شەممە دواخران و دەوامی قوتابخانەکانیش کرایە پشوو.
شەوی رابردوو بارانێکی زۆر لە هەولێر باریوە و بەهۆیەوە لە گەڕەکەکانی تەیراوە، شۆڕش، نووسەران، گوڵان، عەنکاوە، بەحرکە، هەولێری نوێ و لە شەقامی 100 مەترییش ئاستی ئاو بەرزبووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر لە راگەیێنراوێکدا دەڵێت، "بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بۆ پاراستنی گیان و سەلامەتی قوتابییان و مامۆستایان بڕیارماندا تاقیکردنەوەی ئەمڕۆ دوابخرێت بۆ رۆژی شەممە و ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتییەکامان جگە لە حەوزی سۆران ئەنجام نەدرێن."
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایدەگەیێنێت "تکایه له دڵه‌ڕاوکێ مه‌بن، پاش که‌مێکی دیکە له راگەیێنراوێکدا رایده‌گه‌یێنین که ئه‌مڕۆ له به‌ر بارانی به‌خوڕ پشووی قوتابخانه ده‌بێت و بۆ وردەکاریی تاقیکردنه‌وه‌کان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی په‌روه‌رده راگەیێنراوی ده‌بێت."
پارێزگاری هەولێر دەشڵێت، پشووه‌که سنووری پارێزگای هه‌ولێر جگه له ئیداره‌ی سۆران ده‌گرێته‌وه و ته‌نها بۆ په‌روه‌رده پشوو ده‌بێت.
تێبينيێك بنێرە: