فه‌رمانى ده‌ستبه‌كاربوون بۆ به‌ڕێوه‌به‌رى نوێی گومرگی گه‌رمیان ده‌ركرا
وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمی کوردستان فه‌رمانى ده‌ستبه‌كاربوونى بۆ به‌ڕێوەبه‌ری نوێی گومركی گه‌رمیان ده‌ركرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمی کوردستان فه‌رمانى ده‌ستبه‌كاربوونى بۆ به‌ڕێوەبه‌ری نوێی گومركی گه‌رمیان ده‌ركرد، دواى ئه‌وه‌ى هەردوو به‌ڕێوەبه‌رى پێشووى به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه و ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى په‌روێزخان له پۆسته‌كانیان لابران.
له نووسراوێكدا كه واژووى ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی هه‌رێمى له‌سه‌ره و دوێنێ ده‌ركراوه، به فه‌رمی بڕیاردراوه به دانانى (هێمن نوری) به به‌ڕێوەبه‌رى نوێی گومركی گه‌رمیان.
نووسراوه‌كه تیایدا هاتووه، “ئاماژه به نووسراوى وه‌زاره‌تى دارایی له ڕێككه‌وتى (10ى 1ى 2022)، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى پێماندراوه بڕیارماندا به دانانى (ڕائید/ هێمن نوری ئه‌حمه‌د حه‌مید) وه‌ك به‌ڕێوەبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى گومركی گه‌رمیان”.
پۆستى به‌ڕێوبه‌رى گومركی گه‌رمیان، به‌ركه‌وته‌ى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستانه و له (3/11/2021)ـه‌وه به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێت، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى به‌ڕێوەبه‌رى پێشووى بهڕێوەبهرایهتییهكه به فه‌رمانى وه‌زاره‌تى دارایی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوەبه‌رى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى په‌روێزخان له پۆسته‌كانیان لابران.
تێبينيێك بنێرە: