ڕونكردنەوەیەك لەبەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیانەوە
کارەبای گشتی گەرمیان سەبارەت بەو هاوڵاتیەی کە بڕی (٥٤)ملێۆن دینارپارەی كارەبای بۆهاتوەتەوە ڕوونکردنەوەی دا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کارەبای گشتی گەرمیان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لەماوەی چەندڕۆژی ڕابردوو لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن و تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان سكاڵای هاولاتیەك لەقەزای كفری بڵاوكرایەوە كەبڕی (٥٤)ملێۆن دینارپارەی كارەبای بۆهاتوەتەوەبەڕێوبەرایەتی گشتیمان لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی پێك هێنالەسەرئەوبڕە پارەی بۆ ئەوهاوڵاتیە هاتوەتەوە دەركەوت بەهۆی هەڵەی كۆمپیوتەرەوە ئەوبڕە پارەبۆئەوهاوڵاتیە هاتوەتەوە وهەڵەكەش پێش ئەوەی پێوەری زیرەك بۆهاولاتیەكە ببەسترێت كراوەو بەڕێوبەرایەتی گشتیمان لەڕێگای نوسراوە داوالەوەزارەتی كارەبادەكات بۆ ڕاست كردنەوەی خوێندنەوەی ئەوبڕەكارەبایەی ئەوهاولاتیەبەكاری هێناوە چونكە لەكاتی هەڵەخوێندنەوە بڕەكەی (٥٠٠٠٠٠٠)پێنج ملێۆن دینار زیاتربێت لەدەسەلاتی وەزارەتی كارەبایە ڕەزامەندی بدەن بەڕاستكردنەوەی خوێندنەوەكە وەئەوفەرمانبەرەی هەلەكەی ئەنجام داوە لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: