هێرشی درۆنی بۆ سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە سەلاحەدین

(0) / عراق


Jan 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند هێزە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ (شەممە) تەقەیان لە چەند درۆن کردووە کە بەرەو بنکەی سەربازیی بەلەد فڕیون.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە گێڕانەوە لە پێگەی هەواڵی فورات، لە بەیاننامەی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراقدا هاتووە کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێ درۆن نێزیکی بەشی باشووری بنکەی سەربازیی بەلەد لە پارێزگای سەلاحەدین بوونەتەوە و پاش بینینیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و ئاگاداربوون لەوەی کە مەبەستی هێرشیان هەیە، تەقەیان لێکرا و درۆنەکان دوورکەوتنەوە.
شیاوی باسە لە ماوەی چەند حەوتەی ڕابردوودا هەوڵ بۆ هێرش کردنە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق زیادی کردووە.