وەزارەتی کارەبا: کارەبای قەزای دووکان بە هۆی شۆرتێکەوە پچرا
(0)
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کارەبای قەزای دووکان بە هۆی شۆرتێکەوە پچرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، دروستبوونی شۆرتێک لە وێستگەی ABB ھێڵی ١٣٢ کی ڤیی دوکان بووە ھۆی پچرانی (ھێڵی ١٣٢ کی ڤیی دوکان —تاسلوجە—چوارقورنە.)
بە ھۆیەوە، کوژانەوەی گشتی لە وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبای دوکان روویدا و لە ئێستادا سەرجەم قەزای دوکان کارەبای نیە و، بازنەی گواستنەوەی ھێڵی ١٣٢ کی ڤیی کوردستان بۆتە دوو بەش.
ڕونیشیکردەوە، تیمەکانی کارەبا لە ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدان.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: