غالب  محەمەد بۆ زایەڵە؛ كۆمپانیای كارگروپ بەنزینێک دێنێ کە هۆكارە بۆ توشبونی شێرپەنجە

(0) / کردستان


Jan 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی پێشووی عێراق ئاشکرایکرد، ئەو بەنزینەی كە لە عیراق دێت كۆالیتیەكەی دەگۆردێت .
غالب  محەمەد ئەندامی پێشووی  پەرلەمانی  عێراق  لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری  زایەڵە  ڕایگەیاند، ڕێژەی مادەی (بێنزاین ) زیاترە لە (١،٦١) كە دەبێت كەمتر بێت لە یەك، ئەو جۆرە بەنزینە هۆكارە بۆ توشبونی شێرپەنجە و لە عیراقدا قەدەغەیە، ئەو كۆمپانیا كە بەنزینی عیراقی دێنیت بۆ هەرێم، كۆمپانیای كار گروپە و لە پاڵاوتگەی كەڵەك بەرهەمدەهێنرێت، بەڵام كوالیتیەكەی دەگۆرێت .
ناوبراو وتیشی،  كەواتا وەزیری سامانە سروشتیەكان و لیژنەی سامانە سروشتی پەرلەمان كوردستان لە كوێە  بۆ بەدواداچوون ناكات بۆ ئەوەی رێگری بكرێت لە ژەهرخواردن خەڵكی هەرێمی كوردستان بە دەست كۆمپانیاكانی بنەماڵە  .
سازدانی - کامەران کەریم