بەهۆی کەشوهەواوە دەوام ڕاگیرا
(0)
قایمقامیه‌تی قه‌زای مێرگه‌سۆر رایگه‌یاند، به‌هۆی به‌فربارینەوە ده‌وامی فه‌رمی له ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌ندی قه‌زاكه و ناحیه‌كانی سنوری كارگێڕی قه‌زای مێرگه‌سۆر راگیراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قایمقامیه‌تی قه‌زای مێرگه‌سۆر له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌به‌ر ئه‌و كه‌ش و هه‌وایه و بارینی ئه‌و رێژه به‌فره‌ی له سنوری قه‌زای مێرگه‌سۆر باریوه، ده‌وامی فه‌رمی ته‌نها بۆ فه‌رمانبه‌رانی ناوه‌ندی قه‌زا و ناوه‌ندی ناحیه‌كان هه‌یه.
باس لەوەشکراوە، بۆ سه‌لامه‌تی گیانیان فه‌رمانبه‌رانی ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌ندی قه‌زا و ناحیه‌كانی سنوری كارگێڕی قه‌زای مێرگه‌سۆر له ده‌وامی فه‌رمیان ئاماده نابن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، كەشناسی هەرێم رایگەیاند، بەفر بارین لە هەندێک ناوچە بەردەوام دەبێت و شەپۆلێکی سەرما بەڕێوەیە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: