جەمال کۆچەر بووە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو

(0) / / عراق / زایەڵە جەمال کۆچەر


Jan 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

جەمال کۆچەر بە بڕیاری سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بۆ ئەم خولەی پەرلەمان وەکو سەرۆکی فراکسیۆنەکە دیار کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هەر بە گوێرەی ئەم بڕیارەی سەرکردایەتیی یەکگرتوو، موسەننا ئەمین وەکو جێگری سەرۆکی فراکسیۆن دەستنیشانکرا.
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە 10-10-2021 بەڕێوەچوو، چوار کورسی بەدەستهێنا
جەمال کۆچەر لە خولی پێشوویشدا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو بوو.
جەمال کۆچەر بە بەدەستهێنانی 56 هەزار و 702 دەنگ، لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق زۆرترین دەنگی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بەدەستهێنا.