بەهۆی زۆری بارانەوە درزێکی گەورە لە تونێلێک دروست دەبێت و دادەخرێت

(0) / اجتماعی


Jan 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئاگاداریەکی بەپەلە لە بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێرەوە  لە بارەی بوونی مەترسی لە تونیلێک بڵاوکرایەوە

 بەپێێ ڕاپۆرتی زایەڵە لە ئاگادارییەکە هاتووە:سەرجەم شوفێرانی بەڕێزمان ئاگاداردەکەینەوە کەوا بەهۆی دابارینی باران و بەفری بەردەوام ،وادیارە لەبەشێک لەدەروازەی تونێلی تەواونەکراوی(ماوەران) کەقەزای شەقڵاوەو هەریر بەهەولێر دەبەستێتەوە درزێکی گەورە دروست بوە کەئەگەری داڕمانی لێ دروست بوە،بۆیە تونێلەکە بەشێوەیەکی کاتی دادەخرێت،وەشوفێران لەو ماوەیە وەکو ڕێگای بەدیل هەر دەتوانن ڕێگای هەولێر شەقڵاوەی کۆن بەکاربێنن.
بەهیوای سەلامەتی وپابەندی.

کامەران کەریم