ئەمڕۆ لە هەڵەبجە پشووە
(0)
بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە ئەمڕۆی کردە پشوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە ڕایگەیاند: ئاگاداری قوتابخانە بنەڕەتیەکان دەکەین لەپۆلەکانی( یەکەم، دووەم، سێیەم )ی بنەڕەتی و باخچەکانی منداڵانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان ئەمڕۆ (دووشەممە) بەرواری (٢٠٢٢/١/١٧) پشووە، بەهۆی ئەو شەپۆلەی بەفروباران کەناوچەکەمانی گرتۆتەوە.
لە درێژەدا هاتووە: ئاگادارتان دەکەین هەر قوتابخانەیەک هەڵسەنگاندنی ماوە لەپۆلەکانی (یەکەم ودووەم و سێیەمی) بنەڕەتی دەتوانن ڕۆژی پاشتر هەڵسەنگاندنەکانیان ئەنجام بدەن.
باس لەوەش کراوە کە پۆلەکانی (چوارەمی بنەڕەتی تا دوانزەی ئامادەیی پشوو نایانگرێتەوەو تاقی کردنەوەکانیان ئەنجام دەدەن.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: