شارەزایەکی سیاسی بۆ زایەڵە: چوار ساڵی ئایندە بۆ کوردی پەرتبوو سەختتر ئەبێت
/
گفتگو
/
سالار مەحمود
زایەڵە
ئابووری
شارەزایەکی سیاسی بەخستنەڕووی چەند هۆکارێک باسی چوار ساڵی ئایندە دەکات کە بۆ کورد سەخت دەبێت .
سالار مەحمود شارەزای سیاسی لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، لە گفتوگۆیەکی کراوەدا لەسەر پەیوەندیەکانی نێوان کوردستان و بەغدا کە رێکخراوی رەنگەکان لە شاری سلێمانی رێکی خستبوو، سەرنجی خۆم لەسەر دوا پێشھاتە سیاسیەکانی عیراق بەم جۆرە خستە روو؛ یەکەم: عیراق توشی قەیرانی گەورەتر دەبێتەوە. لە رووی ئابوریەوە کورتھێنانی زیاتر روودەدات کاریگەری لەسەر موچەی فەرمانبەران دەبێت. دووەم؛ ھەوڵەکانی ھەمواری دەستوری ھەمیشەیی چڕتر دەبێتەوە، ئەمەش لەبەرژەوەندی ھەرێمی کوردستان و سیستەمی فیدراڵی نیە.
وتیشی: هۆکاری سێیەم دەستوەردانی دەرەکی زیاتر دەبێ لەھاوکێشە ناوخۆییەکانی عیراق چوارەم، سوربونی پارتی لەسەر پرسی سەرۆک کۆمار ناکۆکیەکانی نێوان یەکێتی و پارتی دەباتە قۆناغێکی مەترسیدارو رەنگدانەوەی لەسەر ئاسایشی کوردستان بەگشتی و ناوچە دابڕاوەکان بەتایبەتی زیاتر دەبێت.
ڕونیشیکردوە هۆکارێکی دیکە حکومەتی زۆرینە لەم قۆناغەدا بۆ عیراق شکست دەھێنێ، چونکە ھێشتا دامەزراوەی دیموکراسی لە وڵاتدا نیە.وەهەروەها تەوافق لەسەر بنەمای پشک پشکێنەی پۆست دروست دەبێ، نەک رێکەوتن لەسەر بەرنامەی خزمەتگوزاریی و گەشەپێدانی سیاسی و یاسایی.
سازدانی - کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: