ئێران: چارەسەری کێشە سەرەکییەکان لە دانووستانی ڤیەننا پێویستی بە بڕیاری سیاسیە

(0) / / ایران / زایەڵە خوتیب زادە


Jan 17, 2022

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزیری دەرەوەی ئێران بەم وتەیە کە دانووستانکارانی باڵای دانووستانی ڤیەننا دووبارە بۆ شوێنی بەڕێوەچوونی دانووستان دگەڕێنەوە، ڕایگەیاند: لە ڕەوتی وتووێژەکاندا تا ئێستا زۆرێک لە خشتەکان ئامادەکراوە و بە شێک لە کەوانەکان پاککراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیب زادە لە دانیشتنە ڕۆژنامەوانییەکەی دا لەم بارەیەوە درێژەی بە وتەکانی دا و وتی: ڕێکەوتن سەبارەت بە بیرۆکەکان ئەنجام دراوە و خەریکە دەبێت بە وشە. هەڵبەت بابەتە سەرەکییەکان ماونەتەوە و چارەسەرییان پێویستی بە بڕیاری سیاسییە بە تایبەت لە لایەن واشنتۆنەوە سەبارەت بە هەڵگرتنی گەمارۆکانی دژ بە ئێران.

 خەتیب زادە لە بەشێکی تری ئەم دانیشتنە لە وەڵامی پرسیارێکدا وتی: هەندێک جار سێ وڵاتی ئەورووپی «ترۆئیکای ئەورووپی» لە بیریان دەچێت کە لە وڵاتانی ئەندامی «بەرجام»ن و ئەوان وەک نوێنەری ئەمریکا لە ڤیەننا ئامادە نەبوون.