وادەی کۆتایی بەفربارین ڕاگەیەنرا
(0)
لەدوێنێ یەك شەممەوە شەپۆلێكی بەهێزی بەفربارین بەشێك لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی سلێمانیش وادەی كۆتایی هاتنی شەپۆلی بەفربارینەكە ئاشكرا دەكات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەو بارەیەوە ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ڕاگەیاند ، لەدوێنێ یەك شەممەوە، شەپۆلی بەفربارین سنوری پارێزگای سلێمانی گرتۆتەوەو تا كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لەسەنتەری شاری سلێمانی بڕی 12 سم بەفر باریوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لەئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممەوە بارینی بەفر دەوەستێت و پلەكانی گەرما ڕوو لە نزم بونەوە دەكات و بەستنی شەقام و ئاو روودەدات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمساڵ تاوەكو ئەمڕۆ دووشەممە بڕی 229 ملم بارانباریوە كە پارساڵ تا ئەم بەروارە بڕی 231 ملم باران باری بوو.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: