بڕیارى بەقەزابوونى عەنکاوە، پیرمام و بازیان

(0) / کردستان


Jan 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم بڕیارى بەقەزابوونى هەرسێ ناحیەى عەنکاوە و پیرمام لە پارێزگاى هەولێر، بازیان لەپارێزگاى سلێمانى دەرکرد.  
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، فەرمانگەى میدیا و زانیارى حکومەتى هەرێم لە راگەیەنراوێکدا (18-1-2022) ئاماژەى بەوەکردووە، دوا بەدوای فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رۆژی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ بۆ بە قەزابوونی ھەردوو ناحیەی عنکاوە و پیرمام لە پارێزگای ھەولێر و ناحیەی بازیان لە پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ ئەو فەرمانە بەشێوەیەکی فەرمی چووە بواری جێبەجێ كردنەوە.  
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەمەش لە چوارچێوەی بایەخدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کارئاسانی کاروباری هاووڵاتیانی و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان لە هەرێمی کوردستان.