سەفین دزەیی: هیوادارم پێوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان زیاتر و قووڵتر ببێت

(0)


Feb 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

 بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هیوای خواست پێوەندییەکانی ئێران و هەرێم چی زیاترە پەرەی پێبدرێت و قووڵتر بکرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەفین دزەیی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی چل و دووهەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و ڕۆژی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد.

 بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم پەیامەیدا، هیوای خواست پێوەندییەکانی ئێران و هەرێم لە هەموو بوارێکدا ڕۆژ لە سەر ڕۆژ پەرەی پێبدرێت و قووڵتر بکرێت.