ڕێواز فایق پیرۆزبایی چل و دووهەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەکات

(0)


Feb 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پەیامیکی پیرۆزباییدا، هیوای پەرەپێدانی زیاتری پێوندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستانی خواست.

بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕیواز فایق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ نەسروڵڵا ڕەشنوودی سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، پیرۆزبایی چل و دووهەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و ڕۆژی نەتەوەیی ئێرانی کرد.

ڕێواز فایق لەو پەیامەدا، هیوای خواست پێوەرندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان  گەشتر ببێت و پتەوتر بکرێت.