سەرکۆنسوڵی ئێران لە هەولێر دەسخۆشی پەیامی پیرۆزبایی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەکات
(0)
سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، سپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی کەسایەتی و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەکات بە بۆنەی پەیامەکانیان کە پیرۆزبایی چل و دووهەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و ڕۆژی نەتەوەیی ئێرانیان لێ کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نەسروڵڵا ڕەشنوودی سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، لە پەیامکدا ڕایگەیاند:بە ناوی خودا و سڵاو و ڕێز بۆ یادی ئیمام خومەینی دامەزرێنە و ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی و شەهیدە پایەبەرزەکانی شۆڕش و مقاومە و شەهیدانی تیرۆر بە تایبەت سەرداری شەهید حاجی قاسم سولەیمانی و شەهیدانی وزەی ناڤۆکی، لەوان دکتۆر فەخری زادە و شەهیدەکانی بواری تەندروستی و سەلامەت کە گیانی خۆیان بۆ پێشکەوتن و پاراستنی نیشتمانی ئازیزمان ئێران بەخت کرد و هەروەها پێشکەش کردنی سڵاو و ڕێز و پیرۆزبایی چل و دووهەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و ڕۆژی نەتەوەیی ئێران لە خزمەتی ئاتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی؛ ئەم بۆنەیە پیرۆز دەکەیین.
هەموو ساڵێک بە گردبوونەوە و لە پەنای یەک و بە ئامادە بوونی میوانانی بەڕێز و لەوان بەرپرسان کەسایەتی و سەرۆکی پارتی سیاسی و عەشیرەت و لایەنەکانی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان سالوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و ڕۆژی نەتەوەیی ئێرانمان پیرۆز دەکرد و جێژن و ئاهەنگمان دەگێڕا.
بەڵام ئەمساڵ بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و بە ئامانجی ڕێگری کردن لە زیاتر تەشەنە کردنی پەتاکە و ڕەچاو کردنی ڕێکارە تەندروستییەکان کە لە لایەن بەرپرسانی هەرێمی کوردستانەوە دانراوە و هەروەها ڕێزگرتنی ئەم بڕیار و ڕێکارانە، بۆ پاراستنی تەندروستی گشتی، ڕێوڕەسمی گشتی ئەم بۆنەیە ڕاگیرا.
لێرەدا بە پێویستی دەزانم سپاس و پێزانینی خۆم ئاڕاستەی سەرجەم ئەو کەسایەتی و بەرپرسانە بەڕێزە بکەم کە لەڕێگای پێوەندیگرتن و ناردنی پەیامەوە، پیرۆزبایی چل و دووهەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و ڕۆژی نەتەوەیی ئێرانیان کرد.
هیوادام ساڵی داهاتوو کێشەی کۆرۆنا نەمێنێت و بتوانین لەم بۆنەدا میوانداری ئەو ئازیزانە بکەیین. لە کۆتاییدا بۆ هەموو لایەکتان هیوای تەندروستی و شادکامی و ئاشتیو ئارامی دەخوازم.
"نەسروڵڵا ڕەشنوودی سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر"
تێبينيێك بنێرە: