گفتوگۆی ئێران و ڕووسیا بۆ بەرهەم هێنانی ۱۰ ملیۆن ڤاکسێنی کۆرۆنا لە ئێران

(0)


Feb 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری وەزارەتی تەندرووستی ئێران ڕایگەیاند: هەموو ناڕوونییەکانی سەبارەت بە بەرهەم هێنانی ڤاکسێنی کۆرۆنا لە میانەی سەردانەکەی ئێمە بۆ ڕووسیا ڕەویەوە و لەمەڕ بەرهەم هێنانی ڤاکسێنی کۆرۆنا بە هاوبەشی، چەندین وتووێژمان لەگەڵ لایەنی ڕووسی ئەنجام دا.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، " محەمەد ڕەزا شانەساز" لە کۆتایی گەشتە چوار ڕۆژییەکەی بۆ ڕووسیا بە ئاماژە بە چاوپێکەوتنەکەی خۆی لەگەڵ بریکاری وەزیری تەندرووستی ڕووسیا و بەرنامەکانی دیکەی گەشتەکەی خۆی لە ئەو وڵاتەدا وتی: لە بواری ئاڵوگۆڕکردنی ئەزمونەکان و بەسەرکردنەوەی کۆمپانیای بەرهەم هێنانی ڤاکسێنی کۆرۆنا لە ڕووسیا گەشتێکی باش بوو و زانیاری باشمان دەستکەوت و هەموو شتەکانمان بۆ ڕوون بووەوە.

هەروەها وتیشی: هیوادارین پرۆسەی بەرهەم هێنانی ڤاکسێنی کۆرۆنا لە ئێران بەخێرایی تێپەڕێت و ئێمە وەک هابی ناوچەیی بۆ دابین کردنی پێداویستییەکانی خۆمان بە ڤاکسێنەکە و دواتریش هەستین بە هەناردە کردنی بۆ وڵاتانی دیکەی ناوچەکە.

"شانەساز" سەبارەت بە ئەگەری بەرهەم هێنانی ڤاکسێنی کۆرۆنا لە ئێران بە بەشداری ڕووسیا جەختی لەوە کردەوە: هەڵبەت بۆ ئەوەی بەوردی ڕێژەیەک دیاری بکرێت پێویستمان ئامادەکاری زۆرترە بە بەڵام ئەوەی کە ئێستا باسی لەسەر دەکرێت بەرهەم هێنانی لانی کەم ۱۰میلیۆن دۆز ڤاکسێنی کۆرۆنا لە ساڵێکدایە لە ئێران‌.

کۆتایی/.