بوومەلەرزە لە کفری روویدا و کەلار و قەسر شیرینیشی هەژاند
(0)
بەپێی ناوەندی تۆمارکردنی بوومەلەرزەی زانکۆی تاران بەرەبەیانی هەینی بوومەلەرزەیەک لە شارۆچکەی کفری لە هەرێمی کوردستان روویدا و کەلار و قەسر شیرین لە ئێرانیشی هەژاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ناوەندی تۆمارکردنی بوومەلەرزەی زانکۆی تاران ڕایگەیاند لەکاژێر 01:15 خولەکی بەرەبەیانی هەینی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.9 پلەی ریختەر لە شاری کفری لە تۆمارکرا.
بەشێکی زۆر لە هاوڵاتیان لە قەسر شیرین و شارەکانی دەورووبەری وەک سەرپێڵ و گیلانی غەرب لە پارێزگای کرماشان ماڵەکانی خۆیان جێهێشت و لەنێو ئۆتۆمبێلەکانیان رۆژیان کردەوە.
موراد عەلی تارتار قایمقامی قەسر شیرین لەبارەی بوومەلەرزەکەوە رایگەیاند، ناوەندی بوومەلەرزەکە کفری بووە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لە بوومەلەرزەکەیان پێنەگەیشتووە.
هەر بەپێی ناوەندی تۆمارکردنی بوومەلەرزەی زانکۆی تاران لەکاژێر 02:30 خولەک جارێکی دیکە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.6 پلەی ریختەر شارۆچکەی کفری هەژاندووەتەوە.
کۆتایی/.
تێبينيێك بنێرە: