فازڵ نه‌بى: په‌رله‌مانی عیراق نایه‌وێت به‌بێ كورد بودجه‌ تێپه‌ڕێندرێت

(0)


Feb 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

بریكارى پێشووى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق ڕایگه‌یاند پێشبینى ئه‌وه‌ده‌كات هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر بابه‌تى بودجه‌ بگه‌نه‌ڕێكه‌وتن و ده‌ڵێت په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر بیویستایه‌ 10 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌بێ كورد بودجه‌ى تێده‌په‌ڕاند.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، فازڵ نه‌بى بریكارى پێشووى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق ڕایگه‌یاند، ئێستا حكومه‌تى عێراق ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌رێم ڕێك بكه‌وێت و پێشتریش ڕێكه‌وتن كراوه‌ به‌ڵام له‌ په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگى دژ هه‌بوه‌ و وا هه‌ست ده‌كرێت ئێستا په‌رله‌مانیش گه‌شتۆته‌ ئه‌و بڕوایه‌ى به‌بێ رازیبونى كورد بودجه‌ په‌سه‌ند نه‌كات گه‌رنا ده‌یانتوانى هاوشێوه‌ى یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارای بودجه‌ به‌بێ كورد تێپه‌ڕێنن.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئێستا لیژنه‌ى دارایی دوبار تۆپه‌كه‌ى خستۆته‌وه‌ ساحه‌ى حكومه‌ت و بڕیاره‌ له‌چه‌ند رۆژى داهاتوو به‌ ئاماده‌بونى شاندى هه‌رێم حكومه‌تى عێراق كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بكات بۆئه‌وه‌ى له‌سه‌ر پشكى كورد بگه‌نه‌ ڕێكه‌وتن.
کۆتایی/.