جل و بەرگی ناوازەی ئەکتەرێکی کورد لە میهرەجانی فەجر هەرا دەنێتەوە

(0) / فرهنگی


Feb 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

جل و بەرگی جیاواز و ناوازەی نەوید محمەمەد زادە ئەکتەری کوردی ئێرانی لە ڕێوڕەسمی کۆتایی هاتنی میهرەجانی فەجری ئیمساڵ لە ئێران تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هەژاند.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە کاتێکدا سەرجەم ئەکتەرانی بەشداربووی میهرەجانی فەجر لە ئێران، هەوڵ ئەدەن باشترین و جوانترین و گرانترین جلو بەرگ بۆ ئەم، بۆنەیە لە بەر بکەن، بەڵام ئەمسال نەوید محمود زادە ئەکتەری کوردی تەمەن 39 ساڵانی خەڵکی ئیلام بە لەبەر کردنی جل و بەرگێکی جیاواز هەرایەکی گەورەی نایەوە.

نەوید کە بە دوەرگێڕانی زۆر باش لە فیلمەکانی ناوبانگی زۆری لە ئێران و سینما دروست کردووە و خاوەن چەندین خەڵاتی گرینگی هونەری و سینماییە، لەم مەراسیمە  قات و پانتۆڵێکی شڕە و شپرزە و لۆچی لەبەر کرد و هاتە بەر دەم کامێراکان.

ئەم ستایلە سەرەنجی زۆری خەڵکی ڕاکێشا و هەرایەکی بە دوای خۆیدا هێنا و سەرەڕای ئەوەی کە بڕێ کەس ڕەخنەیان لێگرت کە دەبوا جلێکی ڕێکوپێکی لەبەر بکردایا، بەڵام زۆرینەی خەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەروەها میدیاکای ئێران وایان لێکدایەوە کە نەوید دەیهەوێ بە لەبەر کردنی جلی کۆنە و شپرزە بێ ئەتۆ، پەیامی هەژاری و نەداری خەڵکی کەم داهات بگەیێنێت.

زۆربەی کەسەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیاکانی ئێران ستایشی ئەم کارەی نەوید دەکەن و دەڵێن وەک هونەرمەندێک بە ئەرکی ڕاستەقینەی خۆی هەستاوە بۆ خستنە ڕووی ئێش و ئازار و کێشەکانی خەڵک.