بریکاری وەزارەتی ناوخۆ و سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی لە بارەی مەرزی سەیران بەند کۆبوونەوە

(0) / اقتصادی


Feb 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

لەسەر ڕاسپاردەی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بریکاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەگەڵ سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی لە سلێمانی کۆبۆوە و تاوتوێی بەنێودەوڵەتی کردنی دەروازەی سنوریی سەیرانبەنیان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە،  لە ڕاگەیەنراویکدا نوسینگەی بریکاری وەزیری ناوخۆی هەرێم بڵاویکردەوە، "لەدیدارێکی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران و بریکاری وەزیری ناوخۆی هەرێم کە ڕۆژی شەممە 13ی شوباتی 2021، لەشاری سلێمانی و لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم بەڕێوەچوو، دوا قۆناغەکانی  بەنێودەولەتیکردنی مەرزی سەیران بەن تاوتوێکران." 

ئاماژە بەوەشکراوە، " بەنێودەوڵەتیکردنی مەرزی سەیران بەن ڕەزامەندی فەرمی لەحکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراق و کۆماری ئیسلامی بۆ وەرگیراوە." 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە،  مەهدی شوشتری، سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی لەسلێمانی خۆشحاڵی خۆی و وەفدی یاوەری دەربڕی بۆ سازدانی دیدارەکە و ستایشی هەوڵەکانی بڕیکاری ناوخۆی هەرێمیشی کرد بۆ هەنگاوەکانی لەوەوبەری کە ناویەتی بۆ چارەسەرکردنی  كێشە و گرفتەكانی نێوان مەرزەكانی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی." 

ئەوەش هاتووە، لەتەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا گفتوگۆ لەسەر هەنگاوە کرداریەکان کرا بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری بەنێودەوڵەتیکردنی مەرزی سەیران و تەئکیدیشکرا لەڕێی بەنێودەولەتیکردنی مەرزی سەیران بەن دەتوانرێت هەلی كار بۆ خەڵكێكی زۆر لەهەرێمی کوردستان دەستەبەر بکرێت و  ئاڵوگۆڕی بازرگانیش  لەناوچەکە قۆناغێکی دیکە بۆ پێشەوە ببرێت.