ڕاگەیاندنی بایکۆت لە لایەن فەرمانبەرانی فەرمانگە فیدڕاڵییەکان لە سلێمانی

(0) / / اجتماعی / زایەلە سلێمانی بایکۆت موچە


Feb 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

فەرمانبەرانی فەرمانگە فیدڕاڵییەکان لە شاری سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی دوو مانگەی موچەکانیانەوە بایکۆتی دەوامیان راگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەلە، ڕاگەیاندنی بایکۆت لە لایەن فەرمانبەرانی فەرمانگە فیدڕاڵییەکان لە شاری سلێمانی پاش ئەوە دێت کە پێشتر هۆشدارییان دابوو ئەگەر دواکەوتنی موچەکانیان درێژەبکێشێت، بایکۆت ڕادەگەیێنن.
فەرمانبەرانی فەرمانگە فیدڕاڵییەکان لە شاری سلێمانی ماوەی دوو مانگە هیچ مووچەیێکیان وەرنەگرتووە.
پێشتر وەزارەتی دارایی  و ئابوریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاندبو کە کۆی گشتی تەمویلی  پێویست بۆ موچەی یەک مانگی  فەرمانبەرانی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان نزیکەی شەش ملیار و 250 ملیۆن دینار دەبێت، لە کۆی ئەو بڕە پارەیە مانگانە حکومەتی ناوەند نزیکەی ملیارێک و 862 ملیۆن دینارى بۆ ٤ هەزار و ٧٠٠ موچەخۆری ڕەگەزنامەی هەرێمی ناردوە.
کۆتایی/.