دەزگای دژە تیرۆری عێراق سەرچاوەى پارەدارکردنى تیرۆر ئاشکرا دەکات

(0)


Feb 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

دەزگاى دژە تیرۆرى عێراق رایگەیاند، زۆربەى ئەو پارەیەى دەدرێت بە گروپە تیرۆریستییەکان لەرێگەى کۆمپانیاکانى حەواڵەوە بۆیان رەوانە دەکرێت

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەبدولحسێن عەبوسى، بەرێوەبەرى گشتى سیاسەت و پلاندانان لە دەزگاى دژە تیرۆر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى فەرمى عێراق  ئاماژەى بەوە کرد، ستراتیژییەتى دەزگاکە هەماهەنگییە لەگەڵ وڵاتانى هەرێمى و دەرەوە بەبەشدارى سەرجەم دامەزراوە پەیوەندیدارەکان

وتیشى "دەستمان بەسەر 500 پارچەى مۆبایلدا گرتووە لەیەکێک لە پێگەکانى داعش، کۆمپانیاکانى مۆبایل لەدەرەوەى چاودێرى حکومیدان". 

عەبوسى  باسى لەوەشکرد، زیاتر لە 17 هەزار چەکدارى داعش لەشەڕى رزگارکردنى موسڵ کوژراون

لاى خۆیەوە، بەدر زیادى ئەندامى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، گەندەڵى بەشێکە لە تیرۆر، سەرکەوتنى ستراتیژى بەرەنگاربوونەوەى پێویستى بەدابینکردنى بودجە هەیە بۆ پرۆسەکە و زۆربەى ئەو پارەیەى دەدرێت بە گروپە تیرۆریستییەکان لەرێگەى کۆمپانیاکانى حەواڵەوە بۆیان رەوانە دەکرێت.