وەزیری تەندروستی عێراق دەركەوتنی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنای ڕاگەیاند

(0) / جهان


Feb 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری تەندروستی عێراق ڕایگەیاند جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كراوە و تیمی تەندروستی لەشارەكانی عێراق بڵاوكراونەتەوە بۆ پشكنین و بەدواداچوون.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عێراق، ڕایگەیاند کە یەكەم حاڵەتی توشبوون بە كۆرۆنای گۆڕاوی نوێ لە عێراق تۆماركراوە .

هەروەها  داوا لە هاوڵاتیان دەكات زۆر وریای خۆیان بن دوای دەركەوتنی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا 

وتیشی  جۆرە نوێیەكە ئەگەری هەیە توشی منداڵیش ببێت و چەند حاڵەتێك تۆماركراون

جەختیشی کرد کە هەموو توانایەك دابین كراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاكە و و تیمی تەندروستی لەشارەكانی عێراق بڵاوكراونەتەوە بۆ پشكنین و بەدواداچوون.

ئاماژەی بەوەش دا کە پابەندبوون بەماڵەكان توشبوون كەم دەكاتەوە.