زایەڵە - یونامی لە بەیاننامەیەكدا، دەڵێت: خۆپیشاندانی ئاشتیانە بۆ دیموكراسی گرنگە و هەروەك ئاماژەی بە گرنگی ڕێزگرتن لە دامەزراوەكانی دەوڵەت و پاراستنی موڵك و موڵكی گشتی و تایبەتی كرد.

یونامی جەختیشی لە پێویستی بەردەوامبوونی خۆپیشاندانی ئاشتیانە و پابەندبوون بە یاسا كردەوە.

ئێوارەی چوارشەممە خۆپیشاندەران دەستیان كرد بە كشانەوە لە بینای پەرلەمان كە پێشتر چونە ناویەوە.

پێشتر مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان داوای لە خۆپیشاندەران كرد دەستبەجێ لە پەرلەمان بكشێنەوە.

هاوكات محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمان ئاراستەی سكرتاریەتی گشتی كرد كە ئامادەبن و لەگەڵ خۆپیشاندەران پەیوەندی بكەن.

دواتر موقتەدا سەدر رابەری ڕەوتی سەدر داوای لە خۆپیشاندەران كرد بگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە.