زایەڵە – حەلبووسی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە نابێت ململانێکانمان لەگەڵ دادوەری بێت.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبووسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لە پاڵپشتی خۆی بۆ خۆپێشاندانەکان کردەوە ئەویش بەپێی شێوازە یاسایی ودەستووریەکان.
حەلبووسی لەتویتێکدا کە ئاژاسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکرد وتی پاڵپشتی خۆپێشاندانەکان دەکەین بە شێوازە دەستوری
و یاساییەکانی کە پارێزگاری لەدەوڵەت ودام ودەزگاکانی بکات وناشبێت ململانێکانمان لەگەڵ دادوەری بێت کەهەموومان پەنای بۆدەبەین بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکانمان.