بەهۆی خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدرەوە؛ ئەنجومەنی دادوەریی عێراق کارەکانی هەڵپەسارد
(0) /
زایەڵە - دواى ئەوەى لایەنگرانى ڕەوتى سەدر چوونە بەردەمى بیناى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى و داواى هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمانیان کرد، ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق سەرجەم کارەکانى هەڵپەسارد.
بەهۆی خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر لەبەردەم ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق، ئەنجومەنەکە (سێشەممە 23-8-2022) له‌رێگه‌ی ئۆنڵاینه‌وه كۆبووه‌وه و له راگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌ڵپه‌ساردنی ته‌واوی كاره‌كانی هه‌موو دادگاكانی له ناوخۆیی عێراقدا راگه‌یاند. لە ڕاگەیەنراوەکەدا، ئەنجومەنی دادوەریی عێراق ڕایگەیاندووە، "" به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در كــه له‌رێگه‌ی فشار و هه‌ڕه‌شه‌وه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن، ئه‌نجومه‌نه‌كه نه‌یتوانی دانیشتنی خۆی ئه‌نجامبدات و له‌رێگه‌ی ئۆنڵاینه‌وه كۆبووه‌وه."
هاوکات ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی عێراق سه‌ركۆنه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه كرد و لایه‌نگرانی سه‌دری به پێشێڵكردنی یاسا و ده‌ستووری عێراق تۆمه‌تبار كرد، دەشڵێت، " بۆیه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری راگرتنی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری و دادگاكانی سه‌ر به‌و دادگا و دادگای باڵای فیدراڵی درا."
ئەنجومەنەکە هەروەها حكومه‌تی عێراق و ره‌وتی سه‌دریش به به‌رپرسیار ده‌زانێت له‌به‌رامبه‌ر لێكه‌وته‌كانی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه.
تێبينيێك بنێرە: