چاکی مەکەن با خراپ نەبێت

(0) / / مقالە / زایەڵە ستراتیژی


Jul 31, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پێم سەیرە بەرپرسانی حوکمڕان دێن باسی ستراتیژ دەکەن، کامە ستراتیژ بۆ ئەو خاڵەی کە زۆرترین قوتابی ئەم نیشتیمانە کە نیمانە واز لە خوێندن دێنێ و بێ ئومێد دەکرێت، کامە خزمەتگوزاری پێشکەشی قوتابخانەکان دەکەن، دەزانن لە سەر خێر و سەدەقەی خەڵک هەمووی نۆژەن کرایەوە و پێداویستییەکانیان بۆ دابین کرا، قوتابی هەژار بە هاوکاری خێرخواز نەبێ ناتوانێ خوێندنی تەواو بکات، ئەی زانکۆ و پەیمانگاکان ئەوەندەی خەیاڵیان لای خۆپیشاندانە بۆ خزمەتگوزاری سەرەتایی  نیو هێندە خەیاڵیان لای پرۆگرامی خوێندن نیە، ئینجا با بێینە سەر ستراتیژی مامۆستایان لە شێوازی وتنەوەی وانە کامە ئیبداعێک کە سەرنجڕاکێش بێت، ئێمە سەرمان لێ شێواوە ڕێنمایی لە کێ وەرگرین لە بەڕێوەبەر یان هاوڕێی ڕەخنەگر یان سەرپەرشتیار یان ڕێنمایی نوسراوی وەزاریی، ئێستاش ڕاهێنەری هاتووەتە سەر .
 خۆزگە ستراتیژێکتان هەبوایە بۆ موچەی فەوتاوی دزراومان، یان پلەبەرزکردنەوە، یان پێدانی زەوی پێمان، لە کاتێک خەریکە نزیک دەبینەوە لە خانەنشین بوونمان یان دابین کردنی ژیانێکی شایستە بۆ مامۆستایان .
 لە کۆتاییدا پێتان دەڵێین ( چاکی مەکەن با خراپ نەبێت ) .

کاوە کەریم ئەمین