زایەڵە - سەرچاوەیەكی ئەمنی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ژمارەی ئەو كەسانەی لەو ئاگرە گەورەیەی كە لە ناو هۆڵێكی بووكێنی لە قەزای حەمدانییە لە ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵ كەوتەوە، بەرزبووەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، ژمارەی ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ زیاتر لە 120 حاڵەت بەرزبووەتەوە و زیاتر لە 330 كەسیش برینداربوون.
لای خۆیەوە سەیف بەدر ،وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، دۆخەكە لەژێر كۆنترۆڵدایە، بەدواداچوونێكی وردیش هەیە لە سەنتەری وەزارەتەوە
هاوكات فەریق جەودەت عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی ڕاگەیاند: ڕووداوەكە لە ئەنجامی كەمتەرخەمی و سەرپێچی مەرجەكانی سەلامەتی ڕوویداوە، بەو پێیەی هۆڵەكە لە پانێڵی ساندویچ و تەختەی جبس دروستكراوە.
شایەنی باسە دوای رووداوەكە نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان دەرگایان بۆ قوربانییانی كارەساتەكەی قەزای حەمدانییە واڵا كردوو و بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەولێر و دهۆك چارەسەری برینداران دەكرێت.
شەوی رابردوو 26ـی 09ـی 2023 لە هۆڵێكی ئاهەنگگێڕان لە قەزای حەمدانییە لە سنووری پارێزگای نەینەوا ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە ڕووی دا و بەهۆیەوە چەندین كەس بوونە قوربانی.
تێبينيێك بنێرە: